وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت: هێڵی ئاسنی کرماشان له‌ ده‌یه‌ی فه‌جردا ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی کرماشان- وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت که‌ هاوکات سه‌رۆکی پلاندانان و بودجه‌یشه‌ هه‌واڵی کرانه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی کرماشانی ڕاگه‌یاند و وتی: ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ ده‌یه‌ی فه‌جردا ده‌گاته‌ ئاستی وه‌به‌رهێنان و پسوو‌له‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ده‌فرۆشرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دباقر نه‌وبه‌خت سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی کرماشانی به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌که‌ کۆتاییی پێهاتوووه‌ و ئێستا هێڵی ئاسنی کرماشان ئاماده‌یه‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی پێدا تێپه‌ڕێت.

ناوبراو به‌شداریی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری کرماشانی کرد و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕای‌گه‌یاند: ڕێگاکه‌ کوێستان بوو هه‌ر بۆیه‌ش پڕۆژه‌که‌ زۆر به‌ دژواری ئه‌نجام بوو به‌ڵام کاتی کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌که‌ سه‌رکۆماریش بانگهێشت ده‌که‌ین.

نه‌وبه‌خت وتیشی: ئێمه‌ حه‌ز ده‌که‌ین یه‌که‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ له‌ کرماشانه‌وه‌ بۆ مه‌شهه‌د سه‌فه‌ر بکات.

نه‌وبه‌خت له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ کرماشان پڕۆژه‌ی سامانپێدانی ڕووباری قه‌ره‌سۆی به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و پاشان به‌ره‌و ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی کرماشان به‌ڕێکه‌وت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10891

Your Comment

You are replying to: .
captcha