بەپێی هەواڵی کوردپرێس نوێنەری هەورامان لە پەڕلەمانی ئێران ئاماژەی بە مەرگی سارینا منداڵی ڕەق هەڵاتووی بوومەلەرزە لێدراو کرد و لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: ڕۆژێک دەبینین پیاوێک لە بەر بێ وەزعی دەیەوێت ژن و منداڵی خۆی بسووتێنێت و ڕۆژێکیش دەبینین منداڵێک لە بەر سەرما و سۆڵە ڕەق دەبێتەوە؛ من نازانم کێ بەرپرسیارە بەرانبەر بەم وەزعە؟
ناوبراو درێژەی پێدا: دەوڵەت نەیتوانیوە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و لە سەدا 25ی ئەو کانێکسانەی بڕیاری دابوو بیدات هێشتا نەگەشتۆتە دەستی هاووڵاتییان.
نادری زیادیشی کرد: ئەرکی دەوڵەتە لەو بارەیەوە پێڕابگات و چوون ئیمکاناتی دەوڵەتیی بە دەستەوەیە دەبێت وەڵامدەر بێت لە بەرانبەر هاووڵاتییاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment