بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیامەک واحدی لە ئاهەنگی ڕۆژی پەرستاردا ئاماژەی بەوە کرد بە گورەی گەڵاڵەی پەسند کراوی وڵات سەرانەی پەرستار دەبێ ١.٨٥ پەرستار بۆ هەر هەزار کەس بێت و لە ئێستادا ئەم ڕێژەیە لە پارێزگادا ١.٤٧ پەرستار بۆ هەر هەزار کەسە. لە تێکڕای پارێزگادا ٢ هەزار و ٩٥٠ قەرەوێڵە لە نەخۆشخانەکاندا هەیە و بەپێی ستانداردەکان ٦ هەزار پەرستاریان پێویستە ئەمەش لە حاڵێکدایە لە ئێستادا ٢ هەزار و ٤٠٠ پەرستار لە پارێزگادا خزمەت دەکەن.بەم پێیەش زانستگای پزیشکیی کوردستان بە خێراییەکەی ئێستایەوە پێویستی بە ٢٥ ساڵ هەیە تاوەکوو کەمایەتییەکە قەرەبوو بکاتەوە.
باسی لەوەش کرد بڕیار وایە ڕەزبەری ئەوساڵ لە سەقز زانکۆی پەرستاری بکرێتەوە و لە ئایندەیێکی نزیکیشدا هەلی پەروەردە کردنی پەرستار لە مەریوان دەڕەخسێت.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نیزامی پەرستاریش لە ڕێوڕەسمەکەدا ئاماژەی بەوە دا بەمزووانە بە مەبەستی تاوتوێ و پرسینەوە لەسەر گیروگرفتی کۆمەڵگای پەرستاران یانەی پەرستار لە پارێزگادا دەکرێتەوە.
عەلی ئەشرەف ڕەحمان پەنا باسی لەوەش کرد کەمبوونی ڕێژەی پەرستار دەبێتە هۆی فشاری کاری و ئەمەش ڕەنگە کاریگەریی هەبێت لەسەر کواڵیتەی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەکان.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment