بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بنکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکەوە ڕوونی دەکاتەوە: لە یەکەم هەڵمەتدا و لە ڕۆژهەڵاتی وڵات ٢٣ بۆمبی ئامادەی تەقینەوە لە جۆری ڕیمووتدار دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە کە بە هەوڵی ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی عەرەبستان و بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و شێواندنی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات ئاودیوی سنوور کرابوون.
لە دووهەم هەڵمەتیشدا سەربازانی ونی ئیمام زەمان (عج) لە ئیدارەی پارێزگای کوردستان توانییان لە درێژەی بەرنگار بوونەوەی تیمە تیرۆریستییەکان جیهازات و کەرستەی پێویست بۆ چێکردنی چەند بۆمب بریتی لە مادەی تەقینەوە، تی ئێن تی، سی٤، کیتی تەقینەوە و ١٥٠ چاشنیی ئەلەکترۆنی لە مەریوان دۆزراوەتەوە کە هی یەکێک لە گرووپە جیایی خوازەکان تیرۆریستەکان بووە.
هەروەها لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر ٤١ نارنجۆک، ٣١ خەشابی کڵاشینکۆڤ و ٤ گوللەی ئارپیجی و چەند چەکیش گیراوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment