تا ئێستا کەیسێکی ئانفلۆانزای باڵندە لە پیرانشار نەبینراوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی دامپزیشکیی شاری پیرانشار ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ کەیسێکی تووشبووی ئانفلۆانزای باڵندە لە پیرانشار نەبینراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید فەیزی سەرۆکی دامپزیشکیی شاری پیرانشار لە کۆبوونەوەی بەرەنگار بوونەوە هەمبەر نەخۆشییەکانی باڵندە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ 4ی ڕێبەندان بە ئامادە بوونی فەرماندار و ژمارەیێک لە بەرپرسان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریدا وتی: بەختەوەرانە بە بۆنەی پێشگیری و بەرەنگاری کردن لەگەڵ ئانلۆانزای باڵندە و لە بەرچاو گرتنی خالە تەندروستییەکانەوە تا ئێستا هیچ کەیسێکی تووشبووی ئانفلۆانزای باڵندە لە پیرانشار نەبینراوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە ساڵی ڕابردوودا ئێمە لە 11 گوندی بەشی ناوەندی و لاجان 11 سەنتەری ئانفلۆانزامان دیتبوو، کە دەستبەجێ ڕاسپێردراوانی دامپزیشکی 1100 مریشکی خۆجێیان لە ناو برد و تێچووی لە ناوبردنیان کە 500 ملیۆن ڕیاڵ بوو درایە خاوەنەکانیان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10874

Your Comment

You are replying to: .
captcha