مۆڵەت بۆ گردبوونەوە لە بەردەم کونسۆڵخانەی تورکیا لە ورمێ دەر نەکراوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری سیاسی و ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: هیچ مۆڵەتێک بۆ گردبوونەوە لە بەردەم کونسۆڵخانەی تورکیا لە ورمێ دەر نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلیڕەزا ڕادفەر وتی: بە هۆی تێپەڕ نەکردنی قۆناخە یاساییەکان بۆ گردبوونەوە لە بەردەم کۆنسۆڵخانەی تورکیا، هیچ مۆڵەتێک بۆ گردبوونەوە لە ڕێکەوتی 5/11/96دا دەر نەکراوە.

ناوبراو بانگهێشتی هەمووانی کرد کە بە شێوازی یاسایی ڕەفتار بکەن و هەستیارییەکانی پارێزگا لە بەرچاو بگرن.

ڕادفەر ڕاشیگەیاند: هەر چەشنە گربوونەوەیێک لەو ڕۆژەدا نایاساییە و ئەوانەی کە سەرپێچی لە یاسا بکەن بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10871

Your Comment

You are replying to: .
captcha