بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا ڕایگەیاندووە هۆکاری هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە هێزە کوردەکانی سووریایە. ئەمریکا لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە سەدان تەن چەک و جیهازاتی بە هێزە کورد و عەرەبەکان داوە، ئەنقەرە خوازیاری وەرگرتنەوەی ئەو چەک و جیهازانەیە لە YPGیە.
بەڵام جان کربی وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە CNNی وت: ئەمریکا ناتوانێت ئەو چەکانەی کە بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی داوە وەربگرێتەوە چوونکە شەڕی داعش تەنها لە سووریا نییە و هەموو هێزەکانی سووریای دیموکراتیکیش کورد نین.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا پێویستی بەو هێزانەیە و لە یارمەتی گەیاندنیشیان بەردەوام دەبێت.
ناوبراو تورکیا و ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە هەوڵ بۆ لاواز کردنی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە سووریا دەدەن.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا بە ئەنقەست ئێستا هێرشی کردوەتە سەر عەفرین کە ناکۆکی بخاتە نێو هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و ئەمریکا.
جان کربی هەروەها ڕووسیا تۆمەتبار دەکات کە لە هێرش بۆ سەر عەفرین یارمەتی تورکیا دەدات تاکوو ئەو وڵاتە لە ئەمریکا دوور بخاتەوە و بیخاتە ریزی دۆستانی سووریاوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment