بهپێی ههواڵی کوردپرێس، رێدور خەلیل بە ئاژانسی رۆیتەزر-ی راگەیاندوووە: "ئەو شەڕڤانە بیانییانە شەڕی داعشیان کردوووە لە رەققە و دێرەزوور و خۆیان خواستیان ھەبووە بۆ شەڕکردن دژی تورکیا لە عەفرین".
رێدور خەلیل نەیویستوووە ئاشکرای بکات کەی شەڕڤانەکان گەیشتۆنەتە عەفرین بەڵام وتوویەتی: "ژمارەی شەڕڤانە بیانییەکان بە دەیان شەڕڤانە".
لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) بڵاوی کردەوە، بەھۆی بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیاوە ئەو چوار ھاووڵاتییە شەھید بوون 14 ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment