به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئیدعا ده‌کات یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) چه‌کدارانی داعشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا له ڕه‌قه‌وه بۆ عه‌فرین گواستۆته‌وه.
ئه‌ردۆغان زیادی کرد: "وێ ده‌چێت گرووپی YPG چه‌کدارانی داعشی بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ ئێمه ئازاد کردوووه. چ جیاوازییێکی هه‌یه؟ هه‌موویان یه‌کێکن. ئه‌وان هه‌مان گرووپی تیرۆریستین که له سیناریۆیێکدا ڕۆڵێکی جۆراوجۆریان ده‌گێڕا."
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که له ڕه‌قه گه‌مارۆ درابوون و به ئاسانی ده‌کرا له‌ناو ببرێن، له ڕه‌قه چوونه‌ته ده‌ره‌وه و له دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا پرژ و بڵاو بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یێکیشیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا هێڵدراونه‌ته‌وه.
ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌و ئیدعایه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه و ڕایگهیاندوووه هیچ چه‌کدارێکی داعش له ناوچه‌ی عه‌فریندا نییه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕ له سنووری عه‌فرین وتیشی: له ماوه‌ی ئه‌م چوار ڕۆژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا 7 بۆ 8 کوژرایان بوووه و له لایه‌نی به‌رامبه‌ریش 268 که‌س کوژراون.
پێشتر ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا ڕایگه‌یاندبوو که له چوار ڕۆژی سه‌ره‌تاییی ئۆپه‌راسیۆنه‌که 268 هێزی کوردی کوژراون و ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئاماره ڕاگه‌یێندراوه‌کان له هه‌ر دوو لای شه‌ڕ دژبه‌یه‌ک و له ده‌رئه‌نجامدا متمانه‌پێنه‌کراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد گشت باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و ڕاشیگه‌یاند: "تورکیا له سه‌ره‌تادا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تیرۆریستان له عه‌فرین هه‌ڵده‌كه‌نێت، پاشانیش ئه‌وێ ده‌کاته شوێنی ژیان بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار سووری كه میوانداریمان كردوون".
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment