سوپای تورکیا تا ئێستا له‌ به‌ره‌ی عه‌فریندا پێشڕه‌ویی نه‌کردوووه‌

به‌شی سووریا- وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی سووریا (YPG) باس له‌وه‌ ده‌کات سوپای تورکیا تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ له‌ به‌ره‌کانی شاری عه‌فرین پێشڕه‌وی بکات و جه‌ختیشی کرده‌وه‌: خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ بۆ هه‌موو جۆرێک هێرشی هێزه‌کانی تورکیا ئاماده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی "الحره‌"ی عێراقی ده‌ڵێت: هێزه‌کانی پشتیوانی‌کراو له لایه‌ن تورکیاوه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌لێنێک بدۆزنه‌وه‌ و دزه‌ بکه‌نه‌ ناو شاری عه‌فرین به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ پێشڕه‌وی بکه‌ن چوونکه‌ له‌گه‌ڵ گورزی گورچکبڕی ئێمه‌ ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

مه‌حموود جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئاواره‌کانی ئه‌و شاره‌ ده‌که‌نه‌ ئامانج.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10856

Your Comment

You are replying to: .
captcha