به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی "الحره"ی عێراقی ده‌ڵێت: هێزه‌کانی پشتیوانیکراو له لایه‌ن تورکیاوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌لێنێک بدۆزنه‌وه و دزه بکه‌نه ناو شاری عه‌فرین به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وی بکه‌ن چوونکه له‌گه‌ڵ گورزی گورچکبڕی ئێمه ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
مه‌حموود جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئاواره‌کانی ئه‌و شاره ده‌که‌نه ئامانج.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment