به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆز گوتموولێر جێگری سکرتێری گشتیی هاوپه‌یمانیی ئه‌تلانتیکی باکوور (ناتۆ) له سه‌فه‌ره‌که‌ی خۆی بۆ تورکیا له زانستگای به‌رگریی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌و وڵاته‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که تورکیا مافی خۆیه‌تی ئاسایشی خۆی بپارێزێت و وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه تورکیا ده‌بێ کاردانه‌وه‌یێکی سنووردار و کۆنتڕۆڵکراوی هه‌مبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شانه هه‌بێت که له عه‌فرینه‌وه ڕووبه‌ڕووی تورکیا ده‌بنه‌وه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: تورکیا وڵاتێکه که هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی زۆری له‌سه‌ره و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شه سامناکانه ڕووبه‌ڕوو ده‌بێت. ئێستاش نیگه‌رانییه‌کانی هه‌مبه‌ر پێکهاتنی گرووپی چه‌کداری کورد له سووریا ڕه‌وان به‌ڵام ده‌بێ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه کاردانه‌وه‌یێکی هه‌بێت که هاوکێشه‌که لارهسنگ نه‌کات.
جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده ته‌نگه‌ژه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا و پاشان گوتیشی: ناتۆ بنه‌ماڵه‌یێکی گه‌وره‌یه و جار جاره‌ش له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ناکۆکی هه‌ر پێش دێت. تورکیا ئه‌ندامێکی گرینگه بۆ ناتۆ و یه‌کێکه له ئه‌ندامه کۆنه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه و ئێمه‌ش وه‌کوو بنه‌ماڵه‌یێک ئاماده‌ین تا ناکۆکییه‌کانی ئه‌م دوو ئه‌ندامه‌ی بنه‌ماڵه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ناتۆ له‌سه‌ر مێزی دانووستان ده‌بێت و تورکیا ده‌توانێت کێشه‌کانی خۆی ئاراسته‌ی ناتۆ بکات.
خانمی گوتموولێر هه‌روه‌ها باسی له‌وه کرد سکرتێری گشتیی ناتۆ به‌رده‌وام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیایه و پاشان ده‌ریبڕی: گفتوگۆکانی نێوان ئه‌ردۆغان و ستۆلێنبێرگ زۆر ئیجابی و کارسازن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment