ئێران بودجه‌ بۆ رێگرى له‌ خۆڵبارین ته‌رخان ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- کۆمارى ئیسلامیى ئێران ١٠٠ ملیۆن دۆلارى سندوقى گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌رخان کرد بۆ رێگرتن له‌ خۆڵبارین له‌ پارێزگاى خووزستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لیل موختار نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئابادان له‌ په‌رله‌مانى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، ڕه‌زامه‌ندى نواندن له‌ سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى به‌رگرى له‌ خۆڵبارین، پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕابه‌رى باڵاى ئیران هه‌بوو که‌ ئێستا له‌و باره‌یه‌وه‌ ره‌زامه‌ندى نواندوووه‌.

باسى له‌وه‌ش کردوووه‌، خامنه‌یی هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندى نیشان داوه‌ له‌ سه‌ر ته‌رخان کردنى ٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ گه‌شه‌ی کاره‌بای خووزستان له‌ ڕێگای سندوقی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه‌.

پارێزگاى خوزستان ساڵانێکى زۆره‌ به‌ده‌ست خۆڵبارینى چڕه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، ساڵ به‌ ساڵ ژماره‌ى ئه‌و ڕۆژانه‌ى ساڵ که‌ خۆڵبارین تێیاندا ڕوو ده‌دات له‌ زیابووندایه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانى پارێزگاکه‌ خۆڵبارینه‌کان بۆ چه‌ندین هۆکار ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، له‌ ناویاندا وشکه‌ ساڵییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ و که‌مبوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10851

Your Comment

You are replying to: .
captcha