به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیامه‌ند وڵات له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی کوردستان 24 ڕایده‌گه‌یێنێت: یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) سه‌ر به پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له عه‌فرین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا له عه‌فرین داوای نهفیرعامیان كردوووه و بۆ به‌رگری كردن له‌و شاره داوایان له خه‌ڵكی سڤیل كردوووه چه‌ک هه‌ڵگرن.
سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستنی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری له شاری حه‌سه‌كه‌ی سووریا زیادی کرد: هێزه کوردییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی تورکیا ئاماده‌ن و هێزه‌كانیان له شاری دهیرهزووریش داوایان كردوووه ڕێگه‌یان پێ بدرێت په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌وه بكه‌ن.
ناوبراو وتیشی: سه‌ره‌تا هێزه‌کانی تورکیا توانییان له سنوور بپه‌ڕنه‌وه و چه‌ند گوندێكی سنووری سه‌ر به شاری عه‌فرینیش داگیر بكه‌ن به‌ڵام وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێكرد ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی توركیا زۆری نه‌خایاند و له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه پاشه‌كشه‌یان پێكرا و چه‌ندین سه‌ربازیی توركیایان به‌دیل گرتوووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یێكی زۆر ته‌رمی سه‌ربازه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانیان.
سیامه‌ند وڵات جه‌ختیشی كرده‌وه: هێزه‌كانیان چۆن توانییان شاری ڕه‌قه كه داعش به پایته‌ختی خۆی ڕاگه‌یاندبوو ڕزگار بكه‌ن به هه‌مان شێوه ڕێگه به توركیاش ناده‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر عه‌فریندا بسه‌پێنێت.
له هه‌مان حاڵ‌دا به‌رپرسانی تورکیا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا كه به ناوی چڵه‌ی زه‌یتوون ده‌ستیان پێكردوووه ته‌نیا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment