به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیزه‌ر ناورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نیگه‌رانیی به‌رانبه‌ر به دۆخی کانتۆنی عه‌فرین ده‌ربڕیوه که له چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاوه ئه‌رته‌شی تورکیا کردوویه‌ته ئامانج.
ناورت ده‌شڵێت: داوا له تورکه‌کان ده‌که‌ین کۆتایی به ته‌نگه‌ژه‌کان بهێنن.
ناوبراو زیادی ده‌کات: ناوچه‌ی عه‌فرین ناوچه‌یێکی ئه‌من و سه‌قامگیری سووریایه و نامانه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر له‌مه تووشی نائارامی ببێت.
ناورت پرسیاری لێ‌کرا تورکیا ئیدعای کردوووه به‌شێکی هێرشه‌که‌ی بۆ عه‌فرین به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش بوووه ئایا عه‌فرین داعشی تێدایه؟ ناورت له وه‌ڵامدا گوتی: نه‌خێر ئێمه له عه‌فرین داعشمان نه‌بینیوه.
ناوبراو له هه‌مان کاتدا جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌مریکا له نیگه‌رانیی تورکیا به‌رانبه‌ر به په‌که‌که تێده‌گات و بۆ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ تورکیا به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئاماده‌یه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment