بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاڵا تاڵەبانی پەڕلەمانتاری عێراق لە سەر لیستی یەکێتی بە غەد پرێسی وتوووە: زۆر حیزب لە کەرکوو بەرپرسیارن لە جێبەجێ نەکرانی دەستوور و بانگهێشت کردنی هەموان بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
ناوبراو زیادی کرد: کورد لە کەرکووک زۆرینەیە و هەر بەو پێیەش بە ڕێککەوتن پۆستی پارێزگاریی کەرکووک مافی کوردە.
تاڵەبانی جەختی کردەوە: هاووڵاتییانی دانیشتووی کەرکووک لە حیزب و ڕەگەزی جۆر بە جۆرەوە داوای پۆستی ئەمنی و خزمەتگوزاری و سیاسی دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment