پۆستی پارێزگاریی کەرکووک مافی کوردە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاڵا تاێەبانی دەڵێت کورد لە کەرکووک زۆرینەیە و بەو پێیەش پۆستی پارێزگاریی کەرکووک مافی کوردە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاڵا تاڵەبانی پەڕلەمانتاری عێراق لە سەر لیستی یەکێتی بە غەد پرێسی وتوووە: زۆر حیزب لە کەرکوو بەرپرسیارن لە جێبەجێ نەکرانی دەستوور و بانگهێشت کردنی هەموان بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە.

ناوبراو زیادی کرد: کورد لە کەرکووک زۆرینەیە و هەر بەو پێیەش بە ڕێککەوتن پۆستی پارێزگاریی کەرکووک مافی کوردە.

تاڵەبانی جەختی کردەوە: هاووڵاتییانی دانیشتووی کەرکووک لە حیزب و ڕەگەزی جۆر بە جۆرەوە داوای پۆستی ئەمنی و خزمەتگوزاری و سیاسی دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10841

Your Comment

You are replying to: .
captcha