وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نێوەندگیری لە نێوان هەولێر و بەغدا کشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی لوبنانیی «الاخبار» ڕایگەیاند: بە هۆی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و تاران، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نێوەندگیری لە نێوان هەولێر و بەغدا کشاوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «الاخبار» نووسیی: مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پێچەوانەی بەرنامەی پێشووی کە بڕیار بوو پاش سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەولێر بکات، عێراقی بە مەبەستی چوونەوە بۆ وڵاتەکەی بەجێ هێشت.

ئەو ڕۆژنامە زیادی دەکات: سەردانەکەی ئۆغڵۆ بۆ بەغدا بە ئامانجی نێوەندگیری لە نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان ئەنجام درا،بەڵام بە هۆی دۆخی شەڕی عەفرین لە باکووری سووریا باسێک لە قەیرانی هەرێمی کوردستان نەکرا و ناوبراو گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی.

ئەو ڕۆژنامەیە دەشنووسێت: سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و تاران، بوو بە هۆکارێک کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نێوەندگیری لە نێوان هەولێر و بەغدا بکشێتەوە و سەردانی هەرێمی کوردستان نەکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10828

Your Comment

You are replying to: .
captcha