نوێنەری خەڵکی بانە و سەقز لە پەرلەمان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دواهەمین دۆخی ناوچەی ئازادی ئابووریی بانە و مەریوان و وتی: لە کۆبوونەوەی کومیسیۆنی ئابووریی پەرلەمان کە ڕۆژی دووشەممە 2ی ڕێبەندان سەبارەت بە ناوچە ئازادەکانی ئابووریی وڵات بەڕێوە چوو پێشنیار کرا کە ناوچەی ئازادیی ئابووریی بانە و مەریوان بە شێوەی جیاوەز لە کارگرووپی پسپۆڕیدا تاوتوێ بکرێن و بۆ دەنگی کۆتای بچنە کۆبوونەوەی فەرمیی پەرلەمانەوە.
ناوبراو وتیشی: بەپێی ڕای کومیسیۆنی ئابووری، ئەو ناوچانە هەر یەک دەبنە خاوەنی بەڕێوەبەری تایبەت بە خۆیان و بە شێوەی جیاواز ئیدارە دەکرێن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment