مستەفا بالی بەرپرسی میدیاییی سوپای دیموکراتیکی سووریا چەند خولەکێک پێش ئێستا ڕایگەیاند: سوپای تورکیا و هێزەکانی سەربەو وڵاتە دەستیان بە سەر هیچ گوندێکی عەفرین نەگرتووە و هێزەکانی ئێمە لە بەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی عەفریندا خەریکی شەڕێکی قورسن.
ناوبراو درێژەی دا: چیای بورسەیا و گوندی حەمام هێشتا لە زێر کونترۆڵی ئێمەدایە و هەواڵی دەست بەسەردا گرتنی لە لایەن تورکیاوە ناڕاستە، ئێمە سەرقاڵی شەڕێکی قورس و چارەنووسساز لەو ناوچانەداین.
شایانی باسە مێدیاکانی تورکیا چەند کاتژمێر پێش ئێستا ڕایانگەیاند دەستیان بە سەر چیای ستراتێژیکی بورسەیا و گوندی حمامدا گرتووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment