بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕێناس جانۆ بە ماڵپەڕی هەواڵی بەغدا یەومی وتوووە: نێوەندگیرییی ئەمریکا بۆ نزیک کردنەوەی بۆچوونی دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ئیجابی بوووە و پارتی دیموکراتی کوردستان هەرگیز نکۆڵی لەو نێوەندگیرییە ناکات.
جانۆ زیادی کرد: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ئێستا پەیڕەوی سیاسەتی دەروازەی ئاوەڵا بەرەو هەموو وڵاتێک دەکات و لە قۆناغی داهاتووشدا خۆی بە بەشێک لە سەقامگیریی ناوچەکە دەزانێت و هەرگیز لایەنی قەیران نەبوووە؛ چوونکە بۆ هەبوونی پێوەندیی باش لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت ئێران و تورکیا کە بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە پێداگری دەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment