ئه‌مریکا نیگه‌رانه‌ تورکیا هێرش بکاته‌ سه‌ر کورده‌کانی مه‌نبه‌ج

به‌شی جیهان- به‌رپرسه‌ ئه‌مریکییه‌کان ده‌ڵێن کورده‌کانی عفرین به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانی نین به‌ڵام هێرشی تورکیا بۆ مه‌نبه‌ج کاریگه‌ری ده‌کاته‌ سه‌ر ئامانجی ئه‌مریکا له‌ سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌رپرسه‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ کاردانه‌وه‌یاندا به‌رانبه‌ر به‌ هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین ته‌نها ئه‌وه‌یان وتوووه‌ که‌ تورکیا دان به‌ خۆیدا بنێت و گوتوویانه‌ له‌ نیگه‌رانیی مه‌شرووعی تورکیا ده‌گه‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی تورکیا و له‌وان ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ مومکینه‌ دوای عه‌فرین بچنه‌ شاری مه‌نبه‌ج که‌ به‌ هاوکاریی هێزه‌کانی کوردی سووریا و هاوپه‌یمانی به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له‌ بنده‌ست داعش ئازاد کرابوو.

به‌رپرسانی ئه‌مریکا نیگه‌رانی په‌لکێش کردنی هێرشی تورکیا بۆ مه‌نبه‌جن و به‌رپرسێکی ئه‌مریکا له‌و باره‌وه‌ به‌ ڕۆیتێرز ده‌ڵێت: مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکاوه‌ ئازاد کرا و له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ ئه‌و شوێنه‌ ڕوانگه‌ی ئه‌مریکا به‌و بابه‌ته‌ جیاوازتر له‌ عه‌فرین ده‌بێت. به‌رپرسانی تورکیا له‌وباره‌وه‌ ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ هیچ جۆره‌ ئیراده‌یێکیان بۆ جووڵه‌ به‌ره‌و مه‌نبه‌ج نییه‌. ئێستاکه‌ پێکدادانێکی جیاواز له‌ عه‌فرین خه‌ریکه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام جووڵه‌ی زیاتری تورکیا به‌ره‌و مه‌نبه‌ج دۆخێکی دژوارتر دروست ده‌کات.

ڕۆیتێرز زیاتر ده‌نووسێت: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شاری مه‌نبه‌جن به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ واشنتۆن له‌ په‌لکێش بوونی شه‌ڕی تورکیا و کوردی سووریا به‌ره‌و ئه‌و شاره‌ نیگه‌رانه‌.

به‌رپرسێکی دیکه‌ی ئه‌مریکا که‌ نه‌یویستوووه‌ ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت به‌ ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: ئه‌مریکا نیگه‌رانیی په‌لکێش بوونی شه‌ڕ به‌ره‌و مه‌نبه‌جه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ نزیکه‌وه‌ پێوشوێنگری ده‌کات. ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌کیی ئه‌مریکا ‌پاراستنی گیانی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: تاکوو ئێستا هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ دانه‌ناوه‌ که‌ به‌ به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجرلیکی تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌دریان ڕانکه‌ گالوی وته‌بێژی پێنتاگۆن به‌ ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندوووه‌: ئێستا به‌رپرسانی پێنتاگۆن وه‌کوو به‌شێک له‌ شاندی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ن بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ئه‌منی و دۆخی کانتۆنی عه‌فرین. زیادبوونی توندوتیژی له‌ عه‌فرین کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ھه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ له‌ناوبردن و کۆتایی ھێنان به‌ داعش له‌ سووریا.

گونول تول کارناسی پرسی تورکیا و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی تورکیا له‌ په‌یمانگه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: قه‌ناعه‌ت پێهێنان به‌ ئه‌ردۆغان بۆ هێرش نه‌کردنه‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج کارێکی زۆر دژواره‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ستراتیژی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه‌ پشت به‌ کورده‌کان ده‌به‌ستێت له‌ سووریا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش نه‌کاته‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج که‌وتنی عه‌فرین کورده‌کان لاواز ده‌کات و ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر نفوزی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت له‌سه‌ر کورده‌کان .

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی تورکیا له‌ په‌یمانگه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتیشی: کورده‌کان تاکه‌ ئه‌هرۆمی ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10808

Your Comment

You are replying to: .
captcha