عه‌بادی هه‌وڵی گفتوگۆی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی حیزبی ده‌عوه‌ی عێراق گوتوویه‌تی: له‌ داهاتوویێکی نزیکدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات گفتوگۆی فه‌رمیی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عه‌لاق به‌ ڕادیۆ مه‌ربه‌دی عێراقی وتوووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌نجام‌دانی گفتوگۆی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقیدا هه‌وڵ ده‌دات و سووره‌ له‌سه‌ر خه‌رج کردنی مووچه‌ و پێدانی شایسته‌دارایییه‌کانی هه‌رێم وه‌کوو دیکه‌ی پارێزگاکانی ئه‌و وڵاته‌ به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رێم پێبه‌ند بێت به‌ ده‌ستوور.

عه‌لاق له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نزیکه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ زیادی ده‌کات: کۆمیسیۆنی ته‌کنیکیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیاندا گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێکی باش و زۆر بابه‌تیان تاوتوێ کردوووه‌ به‌ تایبه‌ت پرسی ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان، هه‌نارده‌ کردنی نه‌وت، ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10804

Your Comment

You are replying to: .
captcha