به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سارا ساندرس وته‌بێژی کۆشکی سپی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕای‌گه‌یاند: ئێمه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین که له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی که شکست پێهێنانی داعشه، ته‌رکیز بکه‌ن. ده‌بێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه و چاره‌سه‌ر کردنی شه‌ڕ له سووریا و پاسه‌وانی له خه‌ڵکی سڤیل هه‌وڵ بدرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمه نیگه‌رانییه ئه‌منییه ڕه‌واکانی تورکیا له‌به‌رچاو ده‌گرین و پێبه‌ند به هاوکاریی خۆمان له‌گه‌ڵ تورکیا وه‌کوو هاوپه‌یمانێکی ناتۆین به‌ڵام کارێکی وا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ شکستی داعش داده‌نێت و ناپاوه‌جێیی ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی سووریا به‌دواوه ده‌بێت و داعش و ئه‌لقاعیده ده‌توانن هه‌له‌که له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بقۆزنه‌وه و ببنه هۆی خراپتر بوونی قه‌یرانی مرۆیی له سووریا.
ساندرس جه‌ختی کرده‌وه: داوا له تورکیا ده‌که‌ین دان به‌خۆدا بگرێت و ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له ڕووی کات و شوێنه‌وه به‌رته‌سک بکاته‌وه و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی خه‌ڵکی سڤیل به یارمه‌تییه‌کان مومکین بکاته‌وه و نه‌بێته‌هۆی کوژرانی خه‌ڵکی سڤیل.
ناوبراو وتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت دڵنیا بینه‌وه که ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ناتوانێت بۆ عه‌فرین بگه‌ڕێته‌وه. ئێمه درێژه به هه‌وڵه دیپلۆماتیکه‌کانمان ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ناوخۆیی له سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment