بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر بووزداغ وتەبێژی حکوومەتی تورکیا لە ڕێگای تەلەفزیۆنی NTVی ئەو وڵاتەوە ئاماژەی کردە سێهەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە چۆن بەرنامەی بۆ دانراوە دەڕواتە پێشەوە و ئەو مەودایەی بۆ ئەم سێ ڕۆژە ڕەچاو کرابوو کەوتۆتە دەستی هێزەکانی وشکاییی سوپای تورکیاوە. تا ئەم چرکەساتەش هێزە چەکدارەکانی تورکیا هیچ کوشتە و بریندارێکیان نەبووە بەڵام ئەو هاوەنانەی لە عەفرینەوە بەرەو تورکیا هاوێژراون بوونەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەندین کەسی مەدەنی.
سەبارەت بە تەزمینەکانی تورکیا بۆ ڕووسیا و سنووردار بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی عەفرین وتی: نەک هەر ڕووسیا، تورکیا تەزمینی بە هیچ وڵاتێکی دیکە نەداوە و ئامانجمان پاک کردنەوەی عەفرین لە تیرۆریستەکانە.
شیاوی ئاماژەیە وتەکانی بووزداغ لە حاڵێکدایە کە چەند سەعاتێک پێش ئێستا سوپای دیموکراتیکی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاندبوو: ٤٠ چەکداری سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا لە عەفریندا کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment