مۆڵەت نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە مەیدانێک بۆ هەڕەشە کردن لە سەر دراوسێکانمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچرڤان بارزانی ڕایگەیاند ئامانج لە سەردانەکەی بۆ تاران و بەغدا ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران و عێراق بووە و جەختی کردەوە: مۆڵەت نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە مەیدانێک بۆ هەڕەشە کردن لە سەر دراوسێکانمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکدا باسی له‌ سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و تاران کرد و ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و سه‌ره‌تایێكی باش بۆ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك و ده‌ست پێكردنی دانووستان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌وه‌ش بیرهێنرایه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ دیالۆگ و لێكگه‌یشتنی به‌ گونجاوترین ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان زانیوه‌ و ئێستاش ئه‌نجومه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ گفتوگۆی هاوسه‌نگ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا به‌ شێوه‌یێک مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت، باشترین ڕێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا. له‌مباریه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی كرد و به‌ هه‌نگاوی زۆر به‌رهه‌مداری بۆ هه‌رێمی كوردستان زانی.

دوای پێشكه‌ش كردنی چه‌ند ڕا و سه‌رنجێک له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ردوو سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا و تاران به‌ هه‌نگاوی زۆر گرنگ و ئه‌رێنی وه‌سف كرد، به‌تایبه‌تی له‌ بواری ده‌ست پێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و كرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕووی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10773

Your Comment

You are replying to: .
captcha