سوپای تورکیا دەستی بە سەر هیچ گوندێکی عەفرین نەگرتووە

بەشی سووریا- بەرپرسی میدیاییی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕەتی کردەوە ئەرتەشی تورکیا توانیبێتی 5 کیلۆمەتر لە نێوە خاکی عەفریندا پێشڕەوەی بکات.

مستەفا بالی بەرپرسی میدیاییی سوپای دیموکراتیکی سووریا ئاماژەی دا بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە عەفرین و وتی: ئیدیعاکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست بە سەردا گرتنی چەند گوندی سەر سنوور لە بولبول و شەنگال و ناوچەکانی دیکە ناڕاستن و ئەو ئیدیعایە لە چوارچێوەی شەڕی دەروونیدا دەکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەرتەشی تورکیا و بەکرێ گیراوەکانی ئەو وڵاتە تەنها خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج و لە بوردوومانەکەی دوێنێکەدا، سێ بنەماڵەی ئاوارەی خەڵکی ئیدلیب لە عەفرین شەهید کران.

مستەفا بالی ئاشکرای دەکات: ئێمە ستراتێژیەکەمان لە بەرگرییەوە بۆ هەڵکوتان گۆڕیوە و ئەمڕۆ هێزەکانمام لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە ئەعزا 6 بەکرێ گیراوی ڕەژیمی تورکیایان کوشت.

ئەو فەرماندەیە وتیشی: تورکیا دەیهەوێت بە گوللەباران کردن، هێرشی وشکێنی دەست پێبکات بەڵام قەت ناتوانێت چوونکە هێزەکانی ئێمە بە هێزی ئیمان و باوەڕ بە دیموکراسی شەڕ دەکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10769

Your Comment

You are replying to: .
captcha