بهپێی ههواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێكی بڵاو كردۆتەوە كە تێدا دەڵێت: "بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عهفرین و گیانلەدەستدان و قوربانی بوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین".
مەسعوود بارزانی لە پەیامەكەیدا دەشڵێت: "هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە".
سەرۆكی پارتی جەختیشی كردۆتەوە كە بەپێی هەموو ئەزموونەكانی ناوچەكە "بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن، باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتییانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت".
چەند رۆژێكە سوپای توركیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەر عهفرین كردوووە كە ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامی هەیە و ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدواوە هاتوووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment