باڵوێزی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کران

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە مەبەستی ڕوون کردنەوەی هەندێک لە کونجەکانی هێرش بۆ سەر عەفرین و ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون باڵوێزی وەڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە تورکیای بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی بیرگۆنی تورکیا باسی لەوە کردووە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە مەبەستی ئاراستە کردنی زانیاریی پێویست سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە عەفرین باڵوێزی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپای بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کردووە.

سێدات ئووناڵ جێگری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەمبارەوە دەڵێت: دوێنێش هەر بەم مەبەستە باڵوێزی وڵاتانی ئوردۆن، عێراق، لوبنان، قەتەر، کوەیت و عەرەبستان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراون و زانیاریی پێویستیان پێدراوە.

شیاوی ئاماژەیە ئەو وەزارەتە ڕۆژی ڕابردوو هەروەها باڵوێزی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵوێزی ئێرانی بانگهێشت کردووە و سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین زانیاریی پێویستی پێداون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10738

Your Comment

You are replying to: .
captcha