بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی گەیاندنی زانیاریی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند: ژەنەراڵ هولوسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدراەکانی تورکیا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون هەندێک زانیاریی بە فەرماندەی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران گەیاندووە.
لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا هەر دوو لایەنەکە سەبارەت بە کێشە ئەمنیەتیەکانی سووریا و هاوکاری و پرسی تیرۆریزم لە سووریا گفتوگۆیان کرد.
سەرچاوە: سی ان ان تورک
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment