بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژان لودریان وەزیری دەرەوەی فەرانسا ڕایگەیاند: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین گفتوگۆمان کرد.
ناوبراوی وتی داوام لە تورکیا کردووە بۆ ڕێگری کردن لە قەیراناویتر بوونی دۆخی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە دان بە خۆیاندا بنێت.
وەزیری دەرەوەی فەرانسا جەختی کردەوە پێویستە بە زووترین کات ئاگربڕ ڕابگەیێندرێت تا ڕێگا چارەیێکی سیاسی بۆ کۆتای هێنان بە قەیرانەکە بچەسپێندرێت.
لودریان هەروەها داوا دەکات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێی دۆخی سووریا کۆ ببێتەوە.
تورکیا لە ڕۆژی ڕابردووەوە هێرشێکی قورسی کردۆتە سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لە سووریا.
سەرچاوە: دەیلی ئێکسپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment