بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی ئاماژەی کردە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە عەفرین و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیکەوە گۆڕانکارییەکانی شاری عەفرین لە سووریا بە نیگەرانییەوە چاودێڕی دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵات وتی: ئێران هیوادارە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە زووترین کات کۆتایی پێبێت و لە قووڵتر کردنی قەیرانەکە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و سووریا پارێز بکرێت.
قاسمی جەختی کردەوە: درێژەدان بە قەیرانەکان لە عەفرین دەبێتە هۆی بەهێزتر بوونی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان لە باکووری سووریا و دوبارە ئاگری شەڕ هەڵدەگیرسێنێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت دەکاتە سەر پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا و ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی دووبارەی قەیرانەکان و پاراستنی گیانی خەڵکی بێ تاوان لە سووریا، چاوڕوان دەکەین هەموو وڵاتەکان بە تایبەت دەوڵەتی تورکیا پابەندی دانیشتنەکانی ئەستانە بێت و بەرپرسارێتیی خۆی لە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا لە بەرچاو بگرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment