تورکیا بە شێوەیێکی بەربڵاو دژ بە پەکەکە و کوردانی سووریا کەڵک لە درۆن وەردەگرێت

بەشی جیهان- گۆڤاری ستراتێژیی پەیج دەنووسێت: حکوومەتی تورکیا بە شێوەیێکی بەربڵاو کەڵک لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەردەگرێت دژ بە هێزە کوردەکان لە تورکیا و سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤای سەربازیی ستراتێژیی پەیج لە ڕاپۆرتێکدا باس لە سوور بوونی تورکیا دەکات لەسەر پەرەپێدان و بەرهەم هێنانی چەند جۆری جیاوازی درۆنی سەربازی و بازرگانی. ئەم گۆڤارە هەروەها باس لە سەرکەوتنی توکیا لەم پڕۆژەیە دەکات تا ئەو ئاستەی کە هەندێک وڵات وەکوو سعوودیا و ئۆکراین ڕازی بوونە بە کڕینی درۆن لە تورکیا.

پەیج دەنووسێت بەڵام گرینگترین دەسکەوتی تورکیا لە بواری درۆن-دا کردنە ئامانجی هێزە کوردەکانی تورکیا و سووریایە بە درۆنی سەربازی.

گۆڤارەکە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت تورکیا ڕازیە بە دەسکەوتەکانی کەڵک وەرگرتن لە درۆن دژ بە هێزە کوردەکانی تورکیا واتا پەکەکە و هێزە کوردەکان لە سووریا؛ تەنانەت چەند کۆمپانیای بەرهەم هێنانی کەلوپەلی نێو ماڵ لە تورکیا وەکوو کۆمپانیای وێستێل دەستیان داوەتە بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 107260

Your Comment

You are replying to: .
captcha