چڕ کردنەوەی هەوڵەکان دژی پەرەسەندنی ئانفلۆانزای باڵندە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری گشتیی ئیدراەی دامپزیشکیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: هەوڵەکانمان دژی پەرەسەندنی ئانفلۆانزای باڵندە چڕ کردووەتەوە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامیار داهیم بەڕێوەبەری گشتیی ئیدراەی دامپزیشکیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو بارەیەوە وتیشی: هەوڵەکانی ئیدارەی دامپزیشکی بۆ کۆنترۆڵی ئانفلۆانزا بەردەوامە و ئەو هەوڵانە بریتین لە گەڕان بەدوای سەرچاوەی نەخۆشیەکە، چاودێڕی لە سەر کوشتارگاکانی باڵندە لە پارێزگا و چاودێڕی لە سەر دان و خوراکی باڵندەکان و هەروەها ئو ڕێگایانەیە کە باڵندە دێتە ناو پارێزگا.

ناوبراو جەختی کردە سەر گرینگایەتیی کونترۆڵی هاوردە و هەناردە کردنی بەرهەمەکانی باڵندەکان بۆ پارێزگا و وتی: نابێت هەندێک بەرهەم وەکوو مریشک و هێلکە بە بێ مۆڵەتی ئیدارەی تەندروستی هاوردەی پارێزگا بکرێت یا لە پارێزگاوە هەناردە بکرێتە دەرەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10724

Your Comment

You are replying to: .
captcha