بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامیار داهیم بەڕێوەبەری گشتیی ئیدراەی دامپزیشکیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو بارەیەوە وتیشی: هەوڵەکانی ئیدارەی دامپزیشکی بۆ کۆنترۆڵی ئانفلۆانزا بەردەوامە و ئەو هەوڵانە بریتین لە گەڕان بەدوای سەرچاوەی نەخۆشیەکە، چاودێڕی لە سەر کوشتارگاکانی باڵندە لە پارێزگا و چاودێڕی لە سەر دان و خوراکی باڵندەکان و هەروەها ئو ڕێگایانەیە کە باڵندە دێتە ناو پارێزگا.
ناوبراو جەختی کردە سەر گرینگایەتیی کونترۆڵی هاوردە و هەناردە کردنی بەرهەمەکانی باڵندەکان بۆ پارێزگا و وتی: نابێت هەندێک بەرهەم وەکوو مریشک و هێلکە بە بێ مۆڵەتی ئیدارەی تەندروستی هاوردەی پارێزگا بکرێت یا لە پارێزگاوە هەناردە بکرێتە دەرەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment