ناوچەیێکی ئەمنیەتی بە قووڵایی 30 کیلۆنەتر لە عەفرین پێکدێنین

بەشی تورکیا- بیناڵی یێڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتووندا ناوچەیێکی ئەمنیەتی بە قووڵایی 30 کیلۆنەتر لە عەفرین پێکدێنین و ئێستا خەریکی متمانەپێدان بە ئێرانین سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە و ڕووسیاش ناڕەزا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیناڵی یێڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون و وتی: ئەو ئۆپەراسیۆنە لە 4 بەشدا ئەنجام دەدرێت و ناوچەیێکی ئەمنیەتی بە قووڵایی 30 کیلۆنەتر لە عەفرین پێکدێنین. تا لە ناوبردنی بە تەواوێتیی تیرۆریستان ئۆپەراسیۆنەکە درێژەی دەبێت، تا ئێستاش لە هێزەکانی ئێمە هیچ کەس بریندار نەبووە.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کردەوە: لە ڕابردووی نزیکدا زیاتر لە 700 هێرش لە عەفرینەوە بۆ سەر تورکیا ئەنجام دراوە. سوپای ئازاد لەگەڵمان داخڵی عەفرین بوونەتەوە. ئامانج بنکە سەربازییەکان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانن، هاوکات لە عەفرین شەڕی داعش دەکەین میللەتی تورکیا پشتیوانی ئەو ئۆپەراسیۆنەن.

یێڵدرم وەبیری هێنایەوە لە ڕێگای ڕووسیاوە پێوەندیمان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هەیە، نیگەرانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرچاو دەگرین و ڕووسیاش بەو ئۆپەراسیۆنە ڕازییە و دژایەتی لەگەڵی نییە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهوریەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News ID 10723

Your Comment

You are replying to: .
captcha