بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە سزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان لەپەڕەی فەرمیی خۆی لەتوویتەر ئاماژەی بەوەکردووە: "باوەڕی نەگۆڕم بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە، بەڵام ئەوەی لە پەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بە دادگایی کردنی ئەمڕۆی بەندکراوانی بادینان، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتیەکی قورس".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، هیوادارن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بێ متمانەیی بە دەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment