چوونی هێزه‌کانی تورکیا بۆ عه‌فرین درۆیه‌

به‌شی سووریا- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا چوونی کۆماندۆکانی سوپای تورکیا بۆ عه‌فرین ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

مسته‌فا به‌لال به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا سه‌باره‌ت به‌ جووڵه‌ی هێزی سوپای تورکیا به‌ره‌و عه‌فرین وتی: ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاست نییه‌. ئه‌و هێزه‌ شه‌وی ڕابردوو و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ هه‌وڵیان دا دزه‌ بکه‌نه‌ نێو کانتۆنی عه‌فرین به‌ڵام به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی هێزه‌کانی ئێمه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا گوتیشی: دوو تانکی تورکیا له‌ ناوچه‌ی به‌لبه‌ل تێک شکێندرا و چه‌ند کوژراو و برینداریان لێکه‌وته‌وه‌. ئێستاش هێزی ئێمه‌ ڕێگه‌ی هیچ چه‌شنه‌ پێشڕه‌وییێکی وشکانی به‌ هێزی تورکیا نادات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10712

Your Comment

You are replying to: .
captcha