به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له ئه‌دیبان، هونه‌رمه‌ندان و چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگیی کوردستان سه‌ردانی ماڵی "فه‌تانه مورادی" خانمه هونه‌رمه‌ند و پێشه‌نگی بواری ڕادیو و ته‌له‌فزیۆنی کوردستانیان کرد و به بۆنه‌ی کار و خزمه‌ته‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ڕێزیان لێگرت.
فه‌تانه مورادی به پێشکه‌شکاری ڕادیۆ، ئه‌کته‌ری و ده‌رهێنه‌ری به تایبه‌ت له بواره‌کانی زمان و وێژه‌ی کوردی له ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا خزمه‌تی به‌بایه‌خی به کۆمه‌ڵگا کردوووه و له بره‌وپێده‌رانی ئه‌ده‌ب، فه‌رهه‌نگ، زمان و داب و نه‌ریتی پارێزگا بوووه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه له دیدار و چاوپێکه‌وتنێک له ماڵه‌که‌یدا ڕێزی لێ‌گیرا.
مورادی خاوه‌ن به‌ڵگه‌ی کارناسیی ئه‌ده‌بیاته و له ساڵی 66ه‌وه له ده‌نگ و ڕه‌نگی ناوه‌ندی کوردستان، ئه‌رکی پێشکه‌شکاریی ڕادیۆ، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ریی له ئه‌ستۆ بوووه.
وه‌رگرتنی دوو پله‌ی یه‌که‌م له به‌شی ئه‌کته‌ری له مێهره‌جانی سه‌رانسه‌ریی ده‌نگ و ڕه‌نگ، پله‌ی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ری شانۆوه ڕادیۆییه‌کانی مێهره‌جانی سه‌رانسه‌ریی خۆگری و میدیا، ده‌رهێنه‌ریی زیاتر له 50 بابه‌ت و زنجیره درامای ڕادیۆیی له دیکه‌ی شانازییه‌کانی ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده کوردستانییه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment