به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له لایه‌ن سوپای تورکیاوه ئه‌مڕۆکه له ناوچه‌ی عه‌فرینه‌وه 4 خۆمپاره به ئاراسته‌ی کیلیسی تورکیا هاویژراوه و دوو له‌و خۆمپارانه له ماڵی هاووڵاتییان و 2ی دیکه‌ش له دووکانێکی گه‌ڕه‌کی ئهکرچهتینی سه‌نته‌ری پۆلیسی کیلیسی داوه که له‌و هێرشه‌دا هاووڵاتییێکی ژن بریندار بوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ خه‌ساری دارایییش له‌و ماڵ و دووکانانه که‌وتوووه و پاش ئاگرکه‌وتنه‌وه هێزی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی کیلیس ئاگره‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کردوووه. پاش ئه‌و هێرشه‌ش گه‌رای هێرشه‌که ده‌رکه‌وتوووه و سوپای تورکیاش به تۆپخانه چه‌ندین خۆمپاره‌ی به ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه هاویشتوووه.
مه‌همه‌ت ته‌کین ئه‌رسه‌لان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به هێرشه‌که کردوووه و گوتوویه‌تی: ئه‌و هێرشانه خه‌ساری گیانیی لێنه‌که‌وتۆته‌وه. هه‌موو شتێکمان له نزیکه‌وه تاوتوێ کردوووه. ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یکه‌ین. له به‌رانبه‌ر یه‌ک هێرشه‌وه سه‌د هێرش ده‌به‌ین. نیگه‌ران مه‌بن ئێمه له به‌رانبه‌ر هیچ هه‌ڕه‌شه و هێرشێکه‌وه ملکه‌ج نابین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment