به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگای تۆپخانه و هێرشی ئاسمانییه‌وه ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی کوتا، ئه‌وه‌ش به پاساوی هه‌بوونی پێوه‌ندیی نێوان کورده‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که.
ئه‌و هێرشه تا شه‌وی ڕابردوو 10 کوژراو و 25 برینداری لێکه‌وتۆته‌وه.
ڤیلادیمیر شانۆڤ سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی به‌رگریی په‌رله‌مانی ڕووسیا به هه‌واڵده‌ریی تاسی وتوه: هێرشی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین پڕۆسه‌ی ئاشتی له سووریا تووشی کێشه ده‌کات که بڕیاره دانیشتنی سۆچی له سه‌ر ئاشتیی سووریا 29 و 30ی فێبریڤێری به‌ڕێوه بچێت.
هێزێکی ڕووسی وه‌کوو چاودێری ئاشتی له عه‌فرین جێگیر کراون و ئاسمانی ناوچه‌که‌ش له لایه‌ن موسکۆوه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و شانۆڤ هێرشی تورکیا له‌م فه‌تره زه‌مه‌نییه‌دا به کێشه ده‌زانێت بۆ پڕۆسه‌ی دانیشتنی ئاشته‌واییی نیشتمانیی سووریا که بڕیاره له شاری سۆچی ڕووسیا به‌ڕێوه بچێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment