به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو (شه‌ممه 20ی جانیڤێری) ئاڵا تاڵه‌بانی به ئێن ئاڕ تی وت: له کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان شاندی هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی و ده‌وڵه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی باس له ١٠ خاڵ کراوه که یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت سنووری هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی ٢٠٠٣.
ناوبراو وتیشی: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له پێشمه‌رگه و دۆخی که‌رکووک نه‌کراوه.
ئالا تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه "ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ئێستا باجی ڕیفراندۆمه و که‌رکووکیش ده‌بێت ئه‌و باجه بدات، نه‌ده‌بوو له که‌رکووک ڕیفراندۆم بکرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی عێراق بکرێت و به‌غدا له به‌رامبه‌ردا مووچه بنێرێت به مه‌رجێک مووچه‌ی هه‌رێم له ژێر چاودێریی ڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد: مه‌رجه‌کانی به‌غداد بۆ هه‌رێم تازه نین و تێیدا باس له یه‌کپارچه‌ییی عێراق کراوه و عه‌بادی داواشی کردوووه، نه‌ک ته‌نها ده‌روازه‌کان به‌ڵکوو پاراستنی ئه‌منییه‌تی سنووره‌کانیش ڕاده‌ستی عێراق بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment