ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌ ڕێزدانان بۆ یه‌کپارچه‌ییی سووریا ئه‌نجام دراوه‌/ بۆ زیان نه‌گه‌یاندن به‌ هاووڵاتییان ھه‌ستیاریی ته‌واو له‌ به‌رچاو ده‌گیرێت

به‌شی تورکیا- ژێنڕاڵ خوڵووسی ئاکار سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ڕێزدانان بۆ یه‌کپارچه‌ییی سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا به ‌مه‌به‌ستی زیان نه‌گه‌یاندن به‌ خه‌ڵکی بێ‌تاوان و سڤیل ھه‌ستیاریی ته‌واو له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ خوڵووسی ئاکار سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی عه‌فرین ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هێزی چه‌کداری تورکیا بۆ دابین‌کردنی ئاسایش له‌ سنووره‌کان و ناوچه‌که‌ و له‌ ناو بردنی گوشاری هێزه‌کانی په‌که‌که‌، که‌جه‌که‌، په‌یه‌ده‌ و داعش له‌سه‌ر خه‌ڵکی دۆست و براده‌ری ناوچه‌که‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونیان ده‌ست پێکرد‌. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌ مافی نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتی تورکیا سه‌رچاوه‌ی گرتوووه‌. بڕیاری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و ماده‌ی 51ی ڕێککه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌سه‌ر مافی به‌رگریی ڕه‌وا و به‌پێی ڕێزدانان بۆ یه‌کپارچه‌ییی سووریا ئه‌نجام دراوه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ته‌نها و ته‌نها باره‌گا، حه‌شارگه‌، باڵه‌خانه‌، چه‌ک و ئامرازه‌کانی په‌که‌که‌ و دیکه‌ی گرووپه‌کانی ئاماژه‌پێکراو ده‌کرێته‌ ئامانج. به ‌مه‌به‌ستی زیان نه‌گه‌یاندن به‌ خه‌ڵکی بێ‌تاوان و سڤیل ھه‌ستیاریی ته‌واو له‌به‌رچاو ده‌گیرێت".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10695

Your Comment

You are replying to: .
captcha