سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی گفتوگۆی نێوان بارزانی و عه‌بادی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیداری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌غدا به‌ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێکی دروست ده‌زانێت و ده‌ڵێت: له‌و دیداره‌دا دوو لایه‌ن له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باس و گفتوگۆیان کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف به‌ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"ی وتوووه‌: ناکرێت کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌ ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵکوو ئه‌و کێشانه‌ ده‌بێ له‌ ڕێگای دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دانووستان به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بکرێن.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌ دیداری نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی 2018، داواکارییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و پرسی ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان گفتوگۆ کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10690

Your Comment

You are replying to: .
captcha