كۆسرەت ڕەسوول پێشوازی لە سەرۆک‌كۆمار دەكات    

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٠ی جانیڤێریی ٢٠١٨ لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسوول عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد لە فوئاد مەعسووم سەرۆک‌كۆماری عێراق و وەفدی هاوڕێی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا سەرۆک‌كۆماری عێراق خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوە و جێگیربوونی تەندروستیی كۆسرەت ڕەسوول دەربڕی و هیوای خواست هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ چارەسەر كردنی كێشە و قەیرانەكان.

لای خۆیەوە جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی سوپاسی سەردانەكەی سەرۆک‌كۆماری عێراقی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە سەرجەم لایەنەكان ڕۆڵ ببینین لە چارەسەر كردنی كێشەكان.

هەر لە دیدارەكەدا جێگری سكرتێری گشتی و سەرۆک‌كۆماری عێراق باسیان لە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتیی چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئایندەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و ڕێگاچارەكان تاوتوێ كران.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10689

Your Comment

You are replying to: .
captcha