له‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین 9 که‌س کوژران

به‌شی جیهان- به‌رپرسانی کوردی عه‌فرین ڕای‌ده‌گه‌یێنن: به‌ بۆنه‌ی بوردومانی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌ کوردنشینه‌ 6 هاووڵاتیی سڤیل و 3 شه‌ڕڤانی کورد کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، برۆسک حه‌سه‌که‌ وته‌بێژی YPG له‌ عه‌فرین به‌ ڕۆیتێرزی وت: به‌ بۆنه‌ی بوردومانی تورکیا 3 شه‌ڕڤانی کورد کوژران که‌ یه‌ک که‌سیان ئه‌ندامی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و دوو که‌سی دیکه‌ش ئه‌ندامی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) بوون.

ناوبراو باسی له‌ بریندار بوونی 13 که‌سی دیکه‌ کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10688

Your Comment

You are replying to: .
captcha