دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونمان بە فەرمی بە دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاندووە

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین و وتی: دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونمان بە فەرمی بە دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین و وتی: دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونمان بە فەرمی بە دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاندووە هەروها هەموو لایەنەکانی ئامادە لە سووریا و هەروە نەتەوەیەکگرتووکانمان ئاگاداری ئەو هێرشە کردووە.

شایانی باسە، سوپای تورکیا کاتژمێر 17:00 بە کاتی تورکیا ئەمڕۆ 20ی جانیڤێریی 2018 بە شێوەی فەرمی ئۆپەراسیۆنی خۆی لە عەفرین دەست پێکردووە و تا ئەم کاتەش بوردوومانی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی YPG لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە درێژەی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 10687

Your Comment

You are replying to: .
captcha