بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ ڕەزا همەتی زادە بە هەواڵنێرانی وت: بەسرانی ئەو ڕێگایە لە سەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە یەکی ڕێبەندانەوە دەست پێدەکات و تا چوارشەممە 4ی ڕێبەندان درێژەی دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد هۆکارە سەرەکییەکانی داخرانی ئەو ڕێگای دانیاینی سیستەمی ڕووناک کردنەوە لە توونلەکانی 1 و 2ی ڕێگای حومەیل و بەر بوونەی بەرد لە کێوەکانی پاڵ ڕێگاکەیە.
سەرهەنگ همەتی زادە وتیشی چەند ڕێگای دیکە بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگای ئیلام و کرماشان پێش بینی کراوە کە بریتین لە 1- ڕێگای ئیلام- ئەیوان- قەڵاجە- ئیسلام ئاوا. 2- ڕێگای ئیلام- سەراوڵە- قەڵاجە- ئیسلام ئاوا. 3- ڕێگای ئیلام- سەراوڵە- پردی سەیمەڕە- کرماشان.
سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئیلام لە کۆتاییدا داوا لە هاووڵاتییانە دەکات تا کاتی چاک کردنەوەی ڕێگاکە هۆشدارەکانی پۆلیس لە بەرچاو بگرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment