بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆشكی سپی رایگەیاندووە: دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا، تائێستا كاردەكەن لەسەر دەستنیشان كردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەی سەر ھەولێر.
جین ساكی، گوتهبێژی كۆشكی سپی راشیگهیاند: "سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی ھێرشەكەی سەر ھەولێری ھەیە"، بەڵام چاوەڕێی دەسنیشان كردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەین.
جەختیشی كردەوە لەوەی بەردەوامن لە پەیوەندی لەگەڵ ھاوبەشە عێراقییەكانیان بۆ دەستنیشان كردنی ئەنجامدەرانی ھێرشی سەر ھەولێر.
ھەروەھا گوتیی: "وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەكەی لە پەیوەندیدایە، بۆ لێكۆڵینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشکەرانی سەر ھەولێر".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment