بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەسوول خزری نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمان ئاماژەی دا بە پەسەند کردنی گوژمەی پشتگیری لە کۆلبەرەکان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 97 و وتی: لە ڕاپۆرتی دوایی تاوتوێی پڕۆژەی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 97 گوژمەیێک بۆ ڕاخساندنی هەلی کاری هەمیشەیی بۆ کۆڵبەرەکان لە کۆمیسیۆنی تێکەڵ کردنی بودجە پەسەند کرا.
ناوبراو درێژەی دا: ڕاپۆرتەکە لە ڕۆژی 26ی بەفرانباردا لە کۆمیسیۆنی تێکەڵ کردنی بودجە پەسەند کرا و ئەمڕۆ کۆتایی پێهات و بۆ پەسەند کردنی کۆتایش تا دوو حەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی فەرمی پەرلەماندا دەخرێتە دەنگدان.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment